zagros news agency

زنجیرەی “The Wheel of Time” هەڵوەشایەوە

کۆمپانیای ئەمازۆن پرایم دوای سێ وەرز، بڕیاریدا زنجیرەی فیلمی “The Wheel of Time” هەڵبوەشێنێتەوە کە لەسەر بنەمای رۆمانەکانی رۆبەرت جۆردن بە هەمان ناو بەرهەمهێنراوە.

بەگوێرەی راپۆرتێک کە لەلایەن ڤاریتی بڵاوکراوەتەوە، بەرهەمهێنەرانی زنجیرە بەناوبانگەکە دوای سێ وەرز بڕیاریانداوە نوێکردنەوەی رابگرن، بەو پێیەی زنجیرەکە باس لە چیرۆکی مۆیراین دەکات، کە ئەندامی رێکخراوی ئایس سێداییە.

ئەکتەرانی زنجیرەکە بریتین لە پایک، سترادۆڤسکی، دانیال هێنی، زۆی رۆبینز، مارکوس رزەرفۆرد، دۆناڵ فین و سیارا کۆڤینی و چەند ئەکتەرێکی دیکە.

لە نیسانی رابردوو، ڤاریتی بڵاویکردەوە، ستۆدیۆکانی ئیوات خەریکی پەرەپێدانی یارییەکی ڤیدیۆییە کە ناوەڕۆکی لە زنجیرەکە وەرگیراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عبدولقادر بازرگان: بوونی سەرۆک و مەرجەعێکی وەک سەرۆک مەسعود بارزانی، توانیمان سەرکەوتن بەدەستبهێبین

یاسین

وەرزی دووەمی “House of the Dragon” بڵاودەکرێتەوە

ART

قەیرانی ئابووری لە تورکیا: زیاتر لە ٤٥٠٠ کۆمپانیا لە کەرتی جل و بەرگ داخراون

سەڵاح