شاندێکی سینەماكارانی ئێران كە بە مەبەستی بەرهەمهێنانی فیلمێك لەبارەی تاوانەكانی ئەنفال لە گەرمیان، سەردانی شاری چەمچەماڵیان كرد و بەیاوەری بەڕێوەبەر و بەشێك لە فەرمانبەرانی بەشی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ، بەشێك لەناوەندە هونەری و خزمەتگوزارییەكانی شارەكەیان بەسەركردەوە.
سەرەتا سەردانی بەشی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵیان كرد، دواتر لەلایەن دەرهێنەر و شانۆكار تالیب عەبدولكەریمەوە، سینەماكارانی ئێران بە مێژووی هونەر و شانۆی چەمچەماڵ ئاشنا كرا.
پاشان ناوەندی هونەری چەمچەماڵیان بەسەركردەوە، لەلایەن هەڵوێست نەریمان سەرۆكی ناوەندەكەوە پێشوازیانلێكرا و بەشەكانی ناوەندیان پێناسێنرا.

