بە بۆنەى 65 ساڵەى دامەزراندنى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان، لە باخچەى لقى هەولێرى رێکخراوى ناوبراو، پێشانگەى شێوەکارى تایبەتی هونەرمەند رەزوان قادر رەحمانى کردەوە.
لە کردنەوەی پێشانگەکەدا ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و ژمارەیەک لە مامۆستا و هونەرمەند و هونەردۆستان ئامادەى بوون.
دواى بەسەرکردنەوەى پێشانگەکە، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە هونەرمەند، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.

