پارێزگاری هەولێر، سەردانی نووسەر و مامۆستای زانکۆ، د. محمەد خدر مەلوودی کرد.
ئێوارەی رۆژی هەینی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری د.دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، لە نەخۆشخانە سەردانی نووسەر و مامۆستای زانکۆ د.محمەد خدر مەلوودی کرد.
پارێزگارى هەولێر، دوای ئەوەی لە نزیکەوە لە رەوشی تەندروستیی پرسی، لە چۆنیەتى ریڕەوى چارەسەرییە پزیشکییەکانى کۆڵییەوە.
هەروەها هیوای زوو چاکبوونەوە و تەندروستیەکى باش و لەش ساغى بۆ نووسەر خواست.

