zagros news agency

نەسیڕ شەممە کۆنسێرتێک لە ئۆپێرای دوبەی دەگێڕێت

نەسیڕ شەممە، میوزیکژنی عێراقی بە رەچەڵەک کورد، کۆنسێرتێک لە ماڵی ئۆپێرای دوبەسی سازدەکات.

بڕیارە کۆنسێرتەکە لە 29ـی تشرینی دووەمی 2025 بەڕێوەبچێت.

لە کۆنسێرتەکەدا شەممە گوڵبژێرێک لەبەناوبانگترین ئاوازەکانی پێشکەش دەکات، لەوانەش: “هیلال”، “ئەحلام عەتیقە”، “حریر” و “رحیل القمر”.

نەسیڕ شەممە بە یەکێک لە بەناوبانگترین ژەنیارانی عود دەناسرێت، لە 1963 لە شاری کوت لە عێراق لەدایکبووە و بە رەچەڵەک کوردە و خەڵکی خانەقینی باشووری کوردستانە. 

نەسیر شەممە قوتابخانەی تایبەتی خۆی بەناوی “ماڵی عودی عەرەبی” لە قاهیرە بەڕێوەدەبات، ئەمە پڕۆژەیەکە بۆ دامەزراندنی تایبەتمەندییەکانی سۆڵۆی عود دامەزراندووە. هەروەها سەرپەرشتی لقی ماڵی عودی عەرەبی دەکات کە لە ساڵی 2007 لە ئەبوزەبی لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ماڵی عود لە جەزائیر و ماڵی عود لە ئەسکەندەرییە لە ساڵی 2011 کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی نوێی “Captain America” لە سینەماکاندا

ART

کریستۆفەر نۆلان دژی باجە پێشنیارکراوەکانی ترەمپە لەسەر بەرهەمهێنانی فیلم

ART

کتێبى “کاروانی وەرزشیم لە نێوان هێز و هزردا” ناسێندرا

ART