zagros news agency

دوایین وەرزی “The Sandman” بڵاودەکرێتەوە

کۆمپانیای نێتفلێکس رایگەیاند، وەرزی دووەم و کۆتایی زنجیرەی “The Sandman” بە دوو بەش بڵاودەکرێتەوە.

بڕیارە بەشی یەکەمی لە 3ـی تەمموز و دووەمیشی لە 31ـی تەمموز لە 12 ئەڵقەدا بڵاوبکرێتەوە.

ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت کە نووسەر نیل گەیمان، دروستکەری فیلمی “The Sandman” کە بۆ یەکەمجار لە نێتفلێکس لە ساڵی 2022 نمایشکرا، لەلایەن دوو ژنەوە بە دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبارکرا و نووسەر ئەو تۆمەتانەی رەتکردووەتەوە.

گەیمان ئێستا لەلایەن پۆلیسی نیوزلەندا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و بە توندی رەتیکردووەتەوە کە هیچ دەستدرێژییەکی سێکسی کردەبێت، بەبێ رەزامەندی بەرامبەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەلمان خان لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی هاوڕێیەکی ئامادە دەبێت

ART

پارێزگاری هەولێر سەردانی د. عەبدوڵڵا ئاگرین دەکات

ART

ڤیدیۆی “Grand Theft Auto VI” بینەرێکی زۆری لە نێتفلێکس هەیە

ART