سیدنی سوینی، ئەکتەری سینەمایی ئاشکرای کرد، کێشی زیاتر لە 13 کیلۆگرام زیادکردووە بۆ ئەوەی رۆڵی بۆکسێنەر کریستی مارتن ببینێت.
بڕیارە ئەو ئەکتەرە، لە فیلمێکی ژیاننامەیی نوێدا رۆڵی ئەو بۆکسێنەرە ئافرەتە بگێڕێت کە هێشتا ناوی دیاریی نەکراوە.
سوینی رایگەیاند، کێشی بۆ ئەو رۆڵە زیادکردووە و وردەکارییەکانی ئەو راهێنانانەی خستۆتە روو کە پێویستە.
گوتیشی: “پەیوەندیم بە فیلمەکەوە کرد بۆ ئەوەی رۆڵی کریستی ببینم، نزیکەی سێ مانگ و نیو راهێنانم ئەنجامدا”.
لە فیلمەکەدا هەوڵی کوشتنی لەلایەن هاوسەرەکەی ئەوکاتی جەیمس مارتنەوە نیشان دەدرێت کە لە ساڵی 2010 چەندین جار چەقۆی لێداوە و تەقەی لێکردووە، لە ساڵی 2012ـدا سزای 25 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە.

