سەنتەری رۆشنبیری خەون بە هەماهەنگی سەنتەری ئاڵا، لە رێورەسمێکدا دوو پەرتووکی نووسەر ئامانج شێروانی ناساند.
ئێوارەی رۆژی شەممە، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە نووسەر و رۆشنبیران،
لە رێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە رێکخەران و سەرپەرشتیاران، پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە نووسەر کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست.

