رۆژی سێشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە هۆڵى گەلەرى سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان، پێشانگەی تایبەتی شێوەکار دنیا عەبدوڵڵا کردەوە.
پێشانگەکە بەناونیشانی “خەباتمان بە رووناکى دڵە .. نەک ئاگرى شەڕ” کردەوە.
لە کردنەوەى پێشانگەکەدا کە فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هیوا سوعاد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندان ئامادە بوون، پارێزگارى هەولێر، دواى بەسەرکردنەوەى بەرهەمە هونەرییەکانی هونەرمەند، دەستخۆشى لێکرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.

