zagros news agency

سوپای پاسداران: لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئەلبورز حەوت فەرماندە و ئەنداممان کوژراون

فەرماندەیی سوپای پاسدارانی پارێزگای ئەلبورزی ئێران، لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا کوژرانی حەوت فەرماندە و ئەندامی خۆی لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر بنکەی سەربازیی “ئیمام حەسەن عەسکەری” لەو پارێزگایە پشتڕاست کردەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، هێرشەکە دوێنێ دووشەممە، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ئەنجام دراوە. سوپای پاسداران ناوی قوربانییەکانی ئاشکرا کردووە کە سێیان فەرماندەی باڵا بوون:
موجتەبا کەرەمی، جێگری فەرماندەی سوپای پارێزگای ئەلبورز
ئەکبەر عینایەتی، جێگری کۆمەڵایەتیی سپا
عەلی تورکاشوەند، بەرپرسی چاودێری و پشکنینی نوێنەرایەتیی گشتیی سپا لە پارێزگاکە
هەروەها چوار ئەندامی دیکەی سپا بە ناوەکانی غوڵام ئووجانی، موحسین کووهخێڵ، فاتیمە ساڵحی و غوڵامڕەزا سووری لەو هێرشەدا گیانیان لەدەست داوە.
ئەم هێرشە یەکێک بوو لە زنجیرە پێکدادانەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل کە پێشسوپای پاسداران: لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئەلبورز حەوت فەرماندە و ئەنداممان کوژراون
فەرماندەیی سوپای پاسدارانی پارێزگای ئەلبورزی ئێران، لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا کوژرانی حەوت فەرماندە و ئەندامی خۆی لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر بنکەی سەربازیی “ئیمام حەسەن عەسکەری” لەو پارێزگایە پشتڕاست کردەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، هێرشەکە دوێنێ دووشەممە، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ئەنجام دراوە. سوپای پاسداران ناوی قوربانییەکانی ئاشکرا کردووە کە سێیان فەرماندەی باڵا بوون:
موجتەبا کەرەمی، جێگری فەرماندەی سوپای پارێزگای ئەلبورز
ئەکبەر عینایەتی، جێگری کۆمەڵایەتیی سپا
عەلی تورکاشوەند، بەرپرسی چاودێری و پشکنینی نوێنەرایەتیی گشتیی سپا لە پارێزگاکە
هەروەها چوار ئەندامی دیکەی سپا بە ناوەکانی غوڵام ئووجانی، موحسین کووهخێڵ، فاتیمە ساڵحی و غوڵامڕەزا سووری لەو هێرشەدا گیانیان لەدەست داوە.
ئەم هێرشە یەکێک بوو لە زنجیرە پێکدادانەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل کە پێش ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوانیان ڕووی دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌ت: کێشەی ئاو بۆ هاووڵاتییانمان بەرەو کۆتایی دەبەن

سەڵاح

کەشناسی هەرێم: چالاکبوونەوەی شەپۆلی بارانبارین و ئەگەری لافاوی کاتی لە هەندێک ناوچە

سەڵاح

توركیا… دەستبەسەر یەک تۆن و ٣٣١ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

سەڵاح