بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، ماڵی ئەکتەری ئەمریکی، براد پیت، لە ناوچەی “لۆس ڤیلیز” لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، شەوی چوارشەممە، چەند کەسێک بە چەکەوە چوونەتە سەر ماڵی.
رووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە براد پیت لە دەرەوەی وڵات بووە بۆ ناساندنی فیلمە نوێیەکەی “فۆرمۆلا وەن”.
پۆلیسی لۆس ئەنجلس رووداوەکەی پشتڕاستکردووەتەوە، بەبێ ئەوەی بە فەرمی ناوی خاوەن ماڵەکە بهێنێت.
سەرچاوەکان لە پۆلیسەوە رایانگەیاند، سێ گومانلێکراو لە پەرژینی ماڵەکەوە چوونەتە ژوورەوە و کەلوپەلەکانیان دزیوە. تاوەکو ئێستا بەهای شتە دزراوەکان ئاشکرا نەکراوە.
لەم دواییانەدا دیاردەی دزیکردن لە ماڵی ئەستێرەکانی هۆلیوود زیادیکردووە؛ لە مانگی ئایاری رابردوودا ماڵی جێنیفەر ئەنیستن، هاوژینی پێشووی براد پیت، بە هەمان شێوە دزی لێکرا، هەروەها ماڵی نیکۆڵ کیدمەن، کیس ئۆربان، تۆم هانکس و ریتا ویڵسن کراونەتە ئامانج.

