ئەستێرەی هیندی، شیڤالی جاریوالا، لە تەمەنی 42 ساڵیدا بە شێوەیەکی کتوپڕ کۆچی دوایی کرد، ئەمەش بووەتە جێی پرسیار و مشتومڕ لە ناوەندی هونەریی هیندستاندا.
جاریوالا دوای تووشبوونی بە کێشەیەکی تەندروستی، لەگەڵ هاوژینەکەی و هاوڕێکانی گەیەندرایە نەخۆشخانەیەکی شاری مۆمبای، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی گیانی لەدەستدا.
مردنە لەناکاوەکەی، کە ئەو بە تەندروستییەکی باشەوە دەردەکەوت، وایکردووە ژمارەیەک لە میدیاکانی هیندستان داوای کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی ورد بکەن.
هەندێک لە راپۆرتەکان ئاماژە بە ئەگەری بوونی “توندوتیژیی خێزانی” دەکەن لەلایەن هاوژینەکەیەوە، بەتایبەتی کە راپۆرتی پزیشکی تەنیا باسی “جەڵتەی دڵی کتوپڕ” دەکات بەبێ هیچ وردەکارییەکی دیکە.
شیڤالی جاریوالا بە گۆرانیی “Kaanta Laga” ناوبانگی دەرکرد، کە زیاتر لە 11 ساڵ لەمەوبەر بڵاوکرایەوە و زیاتر لە 100 ملیۆن بینەری لە یوتیوب هەبوو.

