zagros news agency

مردنی کتوپڕی ئەستێرەیەکی هیندی مشتومڕی لێکەوتەوە

ئەستێرەی هیندی، شیڤالی جاریوالا، لە تەمەنی 42 ساڵیدا بە شێوەیەکی کتوپڕ کۆچی دوایی کرد، ئەمەش بووەتە جێی پرسیار و مشتومڕ لە ناوەندی هونەریی هیندستاندا. 

جاریوالا دوای تووشبوونی بە کێشەیەکی تەندروستی، لەگەڵ هاوژینەکەی و هاوڕێکانی گەیەندرایە نەخۆشخانەیەکی شاری مۆمبای، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی گیانی لەدەستدا.

مردنە لەناکاوەکەی، کە ئەو بە تەندروستییەکی باشەوە دەردەکەوت، وایکردووە ژمارەیەک لە میدیاکانی هیندستان داوای کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی ورد بکەن. 

هەندێک لە راپۆرتەکان ئاماژە بە ئەگەری بوونی “توندوتیژیی خێزانی” دەکەن لەلایەن هاوژینەکەیەوە، بەتایبەتی کە راپۆرتی پزیشکی تەنیا باسی “جەڵتەی دڵی کتوپڕ” دەکات بەبێ هیچ وردەکارییەکی دیکە.

شیڤالی جاریوالا بە گۆرانیی “Kaanta Laga” ناوبانگی دەرکرد، کە زیاتر لە 11 ساڵ لەمەوبەر بڵاوکرایەوە و زیاتر لە 100 ملیۆن بینەری لە یوتیوب هەبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

جێنیفەر لۆپێز: تەمەن و قسەی خەڵک ناتوانن خەونی دەرهێنانم لێ زەوت بکەن

ART

“زۆتۆپیا 2” ملیارێک و 800 ملیۆن دۆلار داهات

ART

خوانێكی شاهانە بۆ پاڵێوراوانی ئۆسکاری 2026 سازکرا

ART