zagros news agency

د.سالار عوسمان سەردانی ئیسماعیل بێشکچی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ـی ٦ـی ٢٠٢٦، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، لە ئامەدی باکووری کوردستان سەردانی نووسەر، کۆمەڵناس و دۆستی دێرینی گەلی کورد ئیسماعیل بێشکچی کرد.

دیدارەکە بە مەبەستی هەواڵپرسی و دەربڕینی پێزانینی قووڵ بوو بۆ هەڵوێستە بەنرخە مێژووییەکانی ئەو زانا مەزنە.

ئیسماعیل بێشکچی، وەک ویژدانی زیندووی مرۆڤایەتی و قەڵەمێکی ئازا، تەواوی تەمەنی خۆی بۆ بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و دژایەتیکردنی سیاسەتی ئینکار و چەوساندنەوە تەرخان کردووە.

لە سەردانەکەشدا، هیوای تەندروستییەکی باش و تەمەندرێژی بۆ ئەو کەسایەتییە مەزنە خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە پشووی قوتابخانەكان دەدرێت

سەڵاح

هاتووچۆی هەرێمی کوردستان گۆڕینی سیستەمی مۆڵەتی شۆفێری ڕاگەیاند

سەڵاح

داهاتی بەشی چوارەمی “John Wick” لە سینەماکاندا

ART