رۆژی دووشه‌ممه، لەرێورەسمیکدا پێشانگەی خەت و نەخشکاری لە ژێرناونیشانى “هەولێر قەڵای ئاشتی و خۆشەویستی” بۆ ژمارەیەک لە خۆشنووس و نه‌خشكارانی وڵاتانی عەرەبی، ئیسلامی و عێراق و هه‌رێمی كودرستان کرایەوە.
پێشانگەکە لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و لەلایەن سەنتەری رۆشنبیری عێراقی بۆ خەت و نەخشکاری – لقی هەولێر رێکخراوە.
لە کردنەوەى پێشانگەکەدا، بەڕێوەبەرى گشتیى رۆشنبیرى و هونەر و ژماره‌یه‌كی دیکە له هونه‌رمه‌ندان ئامادەى بوون، تێیدا ده‌یان تابلۆی هونه‌ری (28) له خۆشنووسانی شارەکانى بەغدا، موسڵ، کەرکوک، سلێمانی، وڵاتانی دیکەى عەرەبی و ئیسلامی نمایشکرابوو. پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای ده‌ستخۆشی له رێكخه‌ران و سەرپەرشتیارانی فیستیڤاڵەکە و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
تیشکى خستەسەر هونه‌ری خۆشنووسى و نەخشەکارى لە وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئیسلامى و ناوچەکە کە مێژوویەکى مەزنى هەیە و هونەرێکە وەک میراتێكی شارستانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و گه‌لی كوردیش بەشێکی لەم هونەرە مەزنەدا بەرکەوتووە و ده‌یان و سەدان خۆشنووس و جواننوسی به‌تواناى هه‌یه كه بوونەتە مایه‌ی شانازی بۆ گەلەکەمان، پاشان خەڵات و رێزلێنانى تایبەتى بەخشى بە بەشداربووانى پیشانگاکە.
لە فێستیڤاڵەکەدا، زۆربه‌ی تابلۆكان مۆركی ئه‌ده‌بیات و سه‌لیقه‌ی كه‌لتووری دێرینی رۆژهه‌ڵاتى ناوینیان پیشان دەدا، ئەوە جگە لە ده‌ستره‌نگینی و توانا و سەلیقەى هونەرى و قه‌ڵه‌می ره‌سه‌نى بەشداربووانى.

