zagros news agency

داهاتی فیلمە نوێیەکەی تۆم کروز زیاتر لە نیو ملیار دۆلارە

فیلمی “Mission: Impossible” بە ناونیشانی “The Final Reckoning”، کە ئەستێرەی جیهانی تۆم کروز رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت، لەدوای نمایشکردنی لە 23ـی ئایارەوە، سەرکەوتنێکی گەورەی لە بۆکس ئۆفیسدا بەدەستهێناوە و کۆی داهاتی گەیشتووەتە زیاتر لە 549 ملیۆن دۆلار لە سەرانسەری جیهاندا.

داهاتەکە دابەش بووە بەسەر نزیکەی 183 ملیۆن دۆلار لە ئەمریکا و زیاتر لە 366 ملیۆن دۆلار لە بازاڕەکانی دیکەی جیهاندا.

تۆم کروز بە فەرمی دووپاتی کردەوە کە ئەم بەشە، کە هەشتەمین بەشی زنجیرەکەیە، دوا بەشی زنجیرەکە دەبێت و بەمەش کۆتایی بە سەرکێشییەکانی “ئیسان هانت” دێت.

فیلمەکە لە 30ـی ئایاردا لە سینەماکانی چینیش نمایشکرا، سەرەڕای بوونی گرژییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سلێمانی دووەمین دیداری هەردەم بەڕێوەچوو

ART

وەرزی دووەمی “The Last of Us” بڵاودەکرێتەوە

ART

دادگەی ئەمریکا بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندی بلێک لایڤلی دەردەکات

ART