zagros news agency

کایلی جێنەر لە درامایەکدا رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت

کایلی جێنەر ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی ئەزموونێکی نوێ لە کاروانی هونەری خۆیدا بە بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی درامایەکدا بە ناوی “Bachelorette Weekend” کە ڕاستەوخۆ داواکاری بەرهەمهێنانی لەلایەن سەکۆی هولو پێگەیشتووە.

ئەم هەنگاوە یەکەم بەشداریی جێنەرە لە جیهانی نواندندا لە ڕۆڵی سەرەکیدا.

چیرۆکی ئەم بەرهەمە لەبارەی بووکێکە کە کۆتایی هەفتەیەک لەگەڵ هاوڕێ نزیکەکانی بەسەر دەبات بەڵام کەشوهەوای ئاهەنگەکە دەگۆڕێت بۆ تاوانێکی نادیار دوای ئەوەی لەناو حەوزی مەلەوانگەدا بە مردوویی دەدۆزرێتەوە.

کایلی ڕۆڵی بووکەکە دەبینێت و هاوڕێکانیشی دەبنە تۆمەتبار. ڕووداوەکان هۆکاری کاتژمێرەکانی پێش ڕووداوەکە و ئەو نهێنییانەی هەریەکەیان شاردوویانەتەوە دەردەخەن.

ئەم کارە لە ڕۆمانێکی بڵاونەکراوەی فلۆرا کۆلینز وەرگیراوە و لۆرێن ئۆلیڤەر ئەرکی گەشەپێدان و نووسینی سیناریۆکەی گرتووەتە ئەستۆ.

ئۆلیڤەر پیشتر کاری لەسەر چەندین پڕۆژەی دیاری وەک “Panic” و “Before I Fall” و زنجیرەی “Delirium” کردووە و ئێستا کار لەسەر گونجاندنی ئەم چیرۆکە بۆ شاشەی تەلەڤزیۆن دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت: ئەو پلانە ستراتیژییەی لە بواری ئاو گرتوومانەتە بەر، بۆ ئێستا و داهاتووی وڵاتمان كاریگەریی زۆری هەیە

یاسین

تا ئێستا ئاگره‌كه‌ی سەر رێگای هەولێر- گوێڕ كۆتایی نه‌هاتووه‌

سەڵاح

بەڕێوەبەری دەستەی باڵای دەریایی عێراق دوورخرایەوە

یاسین