فیلمی نوێی “F1: The Movie” بە رۆڵی ئەستێرەی جیهانی براد پیت، لەدوای نمایشکردنی لە 27ـی حوزەیرانەوە سەرکەوتنێکی گەورەی لە بۆکس ئۆفیسدا بەدەستهێناوە و کۆی گشتیی داهاتی گەیشتووەتە زیاتر لە 146 ملیۆن دۆلار.
داهاتەکە دابەش بووە بەسەر 57 ملیۆن دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی ئەمریکادا و زیاتر لە 89 ملیۆن دۆلار لە بازاڕەکانی دیکەی جیهاندا.
فیلمەکە، لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای وارنەر برۆسە و چیرۆکی شۆفێرێکی پێشبڕکێی بەتەمەن دەگێڕێتەوە کە براد پیت رۆڵەکەی دەبینێت، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دەگەڕێتەوە نێو جیهانی فۆرمولا یەک، فیلمەکە بە دیمەنە سەرنجڕاکێش و واقیعییەکانی پێشبڕکێکان ناسراوە.
لویز هامڵتن، پاڵەوانی حەوت جاری جیهان لە پێشبڕکێکانی فۆرمولا یەک، وەک تاوێژکار بەشداری لە فیلمەکەدا کردووە، بەتایبەت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتی تەمەنی کارەکتەرەکە کە 61 ساڵە، چونکە ئەم تەمەنە لە جیهانی ئەمڕۆی پێشبڕکێکاندا بە واقیعی دانانرێت.

