zagros news agency

ڤیلنۆڤ کاری دەرهێنان بۆ بەشی سێیەمی “Dune” دەکات

دێنی ڤیلنۆڤ، دەرهێنەر سینەمایی وادەی پشووەکەی کۆتایی پێهێنا و پێش وادەی دیاریکراو، دەستی بە وێنەگرتنی بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمی”Dune” کرد، کە بە ناوی “Dune: Messiah” دەبێت. کاری وێنەگرتن لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا دەستیپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکان، ڤیلنۆڤ کارەکان خێراتر دەکات و وێنەگرتنەکە چڕ و لە چەندین شوێنی جیاوازدا دەبێت و بۆ ماوەی چەند مانگێک بەردەوام دەبێت. تیمۆسی شاڵامێ، زیندێیا، فلۆرنس پیو، جەیسن مۆموا، خاڤیێر باردێم و ئانیا تەیلەر-جۆی بۆ بەشە نوێیەکە دەگەڕێنەوە.

بڕیارە فیلمی “Dune: Messiah” لە 18ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2026 لە سینەماکاندا نمایش بکرێت. 

ڤیلنۆڤ پێشتر بە ماڵپەڕی “دێدلاین”ی راگەیاندبوو، پشووەکە کۆتایی هاتووە و گوتی: “ئێستا لە قۆناغی نووسیندام و خێراتر لەوەی بیری لێدەکەمەوە دەگەڕێمەوە پشت کامێرا.”

ڤیلنۆڤ ئاشکرای کرد، کاری ئەو لەگەڵ ئەم زنجیرەیەدا بە بەشی سێیەم کۆتایی دێت. روونیشیکردەوە، هەرچەندە “Messiah” فیلمی سێیەمە، بەڵام نابێت وەک سێ بەشی “trilogy” تەماشا بکرێت، چونکە دوو فیلمی یەکەم پێکەوە کتێبی یەکەمیان پێکدەهێنا و “Messiah” تەواوکەری ئەو چیرۆکە دوو بەشییە دەبێت.

هەروەها ڤیلنۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر فیلمی “Messiah”سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنێت، ئەوا خۆشحاڵ دەبێت بە رادەستکردنی زنجیرەکە بە دەرهێنەرێکی دیکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “It Ends with Us” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

د. سالار عوسمان هونەرمەند سەباح زاخۆیی بەسەردەکاتەوە

ART

لە راپەڕین كۆتایی بە خولێكی فۆتۆگرافی بۆ گەنجان هێنرا

ART