براد پیت، ئەکتەر و بەرهەمهێنەری ئەمریکی، لە نوێترین دەرکەوتنیدا باسی ئەو دوو ئەکتەرەی کرد کە لە سەرەتای کارکردنیدا زۆرترین کاریگەرییان لەسەری هەبووە و وایان لێکردووە سەرسام بێت.
ئەکتەرە 61 ساڵانەکە، لە پۆدکاستی “New Heights” ئاشکرای کرد، فیلمی دراما و تاوانکاریی”Thelma & Louise” ، کە هەریەک لە جینا دەیڤس و سۆزان ساراندۆن رۆڵی سەرەکییان تێدا گێڕاوە، وای لێکردووە تووشی سەرسامییەکی زۆر ببێت.
پیت، رۆڵی کارەکتەری “جەی دی”ـی لە فیلمەکەدا دەگێڕا، گوتی: “کاتێک بۆ یەکەمجار جینا دەیڤس و سۆزان ساراندۆنم بینی، لە شوێنی خۆم وشک بووم.” بەڵام بە پێکەنینەوە گوتی: “بەڵێ، بەخێرایی بەسەرمدا تێپەڕی.”
فیلمی “Thelma & Louise”، کە بە رۆڵە دیارەکەی براد پیت هەژمار دەکرێت، وەک ناونیشانێکی دیاری فێمینیستی سەیر دەکرێت و تا ئێستاش پێگەیەکی جەماوەریی بەهێزی هەیە.
لە فیلمەکەدا، رۆڵگێڕانی پیت ستایشێکی زۆری لێکرا کاتێک وەک کارەکتەرێک دەرکەوت کە سەرەتا پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ سێلما دادەنێت، بەڵام لە کۆتاییدا دزیی لێدەکات.

