zagros news agency

جەیمس گەن: فیلمی ‘سوپەرمان’ چیرۆکی کۆچبەرێکە و باسی میهرەبانییە

جەیمس گەن، سەرۆکی ستۆدیۆکانی دی سی، ناوەڕۆک و پەیامی سەرەکیی فیلمە چاوەڕوانکراوەکەی “سوپەرمان”ی ئاشکرا کرد، کە بڕیارە لە 11ی تەممووزی 2025 نمایش بکرێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی “The Times of London”، دەرهێنەرە 58 ساڵانەکە روونیکردەوە، فیلمەکە رەهەندی سیاسی و مرۆیی قووڵی هەیە و ئاماژەی بەوەدا: سوپەرمان چیرۆکی ئەمریکایە.

گوتیشی: “سوپەرمان کۆچبەرێکە لە شوێنێکی دیکەوە هاتووە و لە وڵاتێکی نوێدا نیشتەجێ بووە، بەڵام گرنگتر لەوە بۆ من، فیلمەکە باس لە بەهای میهرەبانیی مرۆیی دەکات، بەهایەک کە لەم جیهانەی ئەمڕۆماندا ونمان کردووە.”

سەرەڕای بوونی لایەنی سیاسی لە فیلمەکەدا، گەن جەختی کردەوە، چیرۆکەکە لەسەر بنەمای ماناکانی چاکە و خراپە دامەزراوە و گوتی: “بەڵێ، فیلمەکە باسی سیاسەت دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا باسی رەوشتیش دەکات. ئایا لەژێر هەر بارودۆخێکدا کوشتن رەتدەکەیتەوە وەک چۆن سوپەرمان دەیبینێت؟ یان هاوسەنگی لەنێوان بنەماکاندا رادەگریت وەک ئەوەی لۆیس باوەڕی پێیەتی؟”.

فیلمە نوێیەکە دروشمە کلاسیکییەکەی سوپەرمان بۆ دادپەروەری و رێچکەی ئەمریکی لەخۆناگرێت، لە هەنگاوێکدا کە هەندێک کەس بە مەبەستدار و بۆ خۆدوورگرتن لە مشتومڕی سیاسیی راستەوخۆ ناویان بردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

لە هەولێر شانۆگه‌ریی “جادووگه‌ری ئۆز” نمایشکرا

ART

ماوریتسیۆ پۆلینی لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

ART