دوای ئەوەی هونەرمەند و شێوەکاری کورد لالە عەبدە لە تەمەنی حەفتاو هەشت ساڵیدا لە شاری نۆرمبێرگی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد، لە گەلەری مۆزەخانەی سلێمانی رێوڕەسمێکی ماتەمینی و رێزلێنان بۆ لالە عەبدە، لەلایەن هاوڕێ هونەرمەندەکانییەوە رێکخرا.
لە رێوڕيسمی ماتەمینییەکەدا، کە محەمەد کوردۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و مەهاباد جەمال بەڕێوەبەری بەشی هونەری شێوەکاری و ژمارەیەک لە هونەرمەندانی سلێمانی ئامادەی بوون چەند وتەیەک لەبارەی ژیان و بەرهەم و بەخششەکانی هونەرمەند پێشکەش کرا، تێیدا جەختیان لە پێگەی بەرزی هونەریی هونەرمەند لالە عەبدە کردەوە.
هونەرمەند لالە عەبدە لەدایکبووی ساڵی 1947ـە، خاوەنی سەتان تابلۆی شێوەکارییە، زۆرینەیان گوزارشت لە سروشت دەکەن. ئەو هونەرمەندە ماوەی زیاتر لە 30ساڵە لە ئەوروپا ژیاوە و بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

