zagros news agency

تریشیا توتل ولە ئەگەری دورخستنەوەی لە فێستیڤاڵی بەرلین رزگاری بوو

تریشیا توتل، بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین (بەرلینالە)، سەرەڕای گوشارە زۆرەکان بۆ دەستلەکارکێشانەوەی، لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە مێدیاییەکانی ئەڵمانیا، حکومەتی ئەڵمانیا نەیتوانیوە لەسەر مەرجەکانی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵیدا ڕێکبکەوێت، بۆیە توتل سێ ساڵی تری گرێبەستەکەی تەواو دەکات، بەڵام بە مەرجی نوێوە. یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکان واژۆکردنی “کۆدی ڕەفتار”ـە کە تێیدا بڕگەیەکی توند دژی “دژە جوولەکەیی” جێگیر کراوە و دەبێت هەموو بەشداربووان پێوەی پابەند بن.

ئەم کێشەیە دوای ئەوە سەریهەڵدا کە لە کاتی دابەشکردنی خەڵاتەکانی بەرلینالەدا، ژمارەیەک دەرهێنەر وەک عەبدوڵڵا ئەلخەتیب، وتاری توندیان دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە پێشکەش کرد و حکومەتی ئەڵمانیایان بە هاوبەشی “کۆمەڵکوژی” تۆمەتبار کرد. ئەمەش بووە هۆی تووڕەبوونی بەرپرسانی ئەڵمانیا و ڕۆژنامە ڕاستڕەوەکانی وەک “بیڵد”.

پارتی “CDU”ی پارێزگار داوای دوورخستنەوەی توتلیان دەکرد، بەڵام پارتی سەوزەکان پشتگیرییان لێ کرد و مانەوەی توتلیان بە نیشانەی ئازادیی هونەر و سەربەخۆیی فێستیڤاڵەکە وەسف کرد. زیاتر لە 32 بەڕێوەبەری فێستیڤاڵە جیهانییەکانی وەک “کان” و “ساندانس” لەگەڵ سەدان ئەکتەری بەناوبانگ وەک تیلدا سوینتۆن، نامەیەکی پشتگیرییان بۆ توتل واژۆ کردووە، چونکە پێیان وایە نابێت فێستیڤاڵەکان بکرێنە شوێنی سانسۆری سیاسی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەیلەری بەشی نوێی سوپەرمان لە رۆژێکدا زیاتر لە 250 ملیۆن بینەری هەبووە

ART

لە هەولێر پێنجەمین پێشانگەی قوتابخانەی كۆشش كرایەوە

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART