لە نووسینگەی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیوانی وەزارەت، کۆبوونەوەی سەرپەرشتیار و ئەندامانی لیژنەی ڕاوێژکاری دووەم کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی جینۆساید بەڕێوەچوو.
دووەم کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی جینۆساید، رەنگدانەوەی لە ئەدەب، هونەر و میدیادا، بە هەماهەنگی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی، بۆ ساڵی دووەم لە لایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ساز دەکرێت و بڕیارە 20ی ئابی داهاتوو بەڕێوە بچێت.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێشەممە بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لە بارەی کارنامەی کۆنفرانسەکە و ئامادەکارییەکانی لە ڕووی زانستیی و تەکنیکییەوە کرا و بڕیاری پێویست لە بارەی پێشنیاز و سەرنجەکانەوە درا.

