zagros news agency

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە پارێزگاری دهۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ 13ـی تەمموزی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی دهۆک و یانەی زاخۆ بۆ یاری کۆتایی جامی عێراق پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک و گۆهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەنجامدا.
لە هەردوو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وێرای پیرۆزباییکردن، سەرۆک بارزانی دەستخۆشی خۆی گەیاندە پارێزگاری دهۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و هەردوو یانەی دهۆک و یانەی زاخۆ و راهێنەری هەردوو یانەکە و یاریزانانی هەردوو یانەکە و تەواوی وەرزشوانانی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی زیاتری لە پاڵەوانییەتیەکان بۆ هەردوو یانەکە خواست و سوپاسی کردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

مایکرۆسۆفت نوێکردنەوە Windows 10 رادەگرێت

یاسین

سەڵاحەددین … حەشارگەیەکی داعش ته‌قێنرایه‌وه‌

سەڵاح

به‌ گوژمه‌ی 600 ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی قیرتاوكردن و دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ جێبه‌جێ كرا

سەڵاح