zagros news agency

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕۆڵی باڵیۆزی سویسرا بەرز دەنرخێنێت

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٨/٥،  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە وەک باڵیۆزی سویسرا لە عێراق، پێشوازیی لە  دانیال هون، کرد.

لە دیدارێکدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی باڵیۆز هون ـی کرد، کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا لە عێراق، ڕۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ سویسرادا گێڕاوە و هەوڵەکانی لەو پێناوەدا، بەرز نرخاند.

لای خۆیەوە  دانیال هون، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە کارکردنی لە عێراق، بە پێزانینەوە لە هاریکاری و پشتیوانییەکانی  نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی دوا و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕەوشی ئەمنی و مرۆیی لە کۆبانێ؛ گرووپە چەکدارەکان دەستدرێژی دەکەنە سەر ماڵی هاووڵاتییان

سەڵاح

فەرماندەی هێزی پۆلیسی ئێران: لە سەرەتای شەڕەوە ٦٥٠٠ سیخوڕمان دەستگیر کردووە

یاسین

داهێنەری ژوورە ئاوێنەییە بێسنوورەکان کۆچی دواییکرد

ART