zagros news agency

فیلمێکی دەیڤد لینچ لە دوای مردنی لە لۆکارنۆ نمایش دەکرێت

فێستیڤاڵی فیلمی لۆکارنۆ رایگەیاند، فیلمی “Legend Of The Happy Worker” کە دوا فیلمە دەرهێنەر و ئەستێرەی ناوداری جیهانی، دەیڤد لینچ، بەشداری تێدا کردووە، بۆ یەکەمجار لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکەدا نمایش دەکرێت.

لینچ، کە بە کارە کلاسیک و کاریگەرەکانی وەک زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی “Twin Peaks” و فیلمەکانی “Dune” و “The Elephant Man” ناسراوە، مانگی کانوونی دووەمی رابردوو لە ماڵی کچەکەیدا لە لۆس ئەنجلس لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانی شارەکەوە ماڵەکەی چۆڵ کردبوو. 

رۆژنامەی هۆڵیوود ریپۆرتەر لە وتارێکیدا بڵاوی کردەوە، یەکەم نمایشی فیلمەکە لە دەرەوەی کێبڕکێی فەرمی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی لۆکارنۆ دەبێت، کە لە 6 تا 16ی ئابی داهاتوو لە سویسرا بەڕێوەدەچێت. 

هەرچەندە دەیڤد لینچ لە دوای “Twin Peaks: The Return” لە 2017ـەوە هیچ کارێکی دەرهێنانی نەکردووە، بەڵام لە چەندین پڕۆژەی دیکەدا بەشدار بووە، وەک فیلمی “The Fabelmans”ی ستیڤن سپیلبێرگ لە 2022 و فیلمی “Legend Of The Happy Worker” وەک بەرهەمهێنەری جێبەجێکار.

فیلمی “Legend Of The Happy Worker” لە نواندنی جۆش وایتهاوس، تۆماس هادن چێرچ و کۆڵم مینییە، چیرۆکی کارەکتەرێک بە ناوی جۆ دەگێڕێتەوە کە “لە پێناو رزگارکردنی ئەو شتەی کە خۆی و ئەوانی دیکە بۆ ماوەی چەندین ساڵ دروستیان کردووە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

ئەنغام لە کوەیت و هەرەمەکانی میسر کۆنسێرت ساز دەکات

ART

لە هەولێر کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیکی ئیتاڵی بەڕێوەچوو

ART