zagros news agency

سکارلێت جۆهانسن بووە پڕداهاتترین ئەکتەری ژن لە هۆڵیوود

ئەستێرەی جیهانی سکارلێت جۆهانسن، دوای سەرکەوتنی فیلمی “Jurassic World Rebirth”، بووە پڕداهاتترین ئەکتەری سەرەکی لە مێژووی هۆلیووددا و پێش زۆربەی ئەستێرە پیاوەکانیش کەوت.

بەپێی ماڵپەڕی “The Numbers”، بەهۆی داهاتی فیلمە نوێیەکەیەوە کە تا ئێستا 322 ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیهاندا بەدەستهێناوە، کۆی داهاتی گشتیی فیلمەکانی جۆهانسن لە ژیانی پیشەگەرییدا (لە رۆڵی سەرەکی و لاوەکیدا) گەیشتووەتە 14.8 ملیار دۆلار.

جۆهانسن پێش هاوکارەکانی لە جیهانی مارڤڵ کەوتووە، لەوانە ساموێل ئێڵ. جاکسن، رۆبێرت داونی جوونییەر و کریس پرات، کە کریس پرات خۆی پاڵەوانی بەشەکانی پێشووی “Jurassic World” بوو.

لە نوێترین بەشی زنجیرە فیلمی “Jurassic”ـدا، کە لە 2ـی تەممووزەوە نمایش دەکرێت، جۆهانسن رۆڵی پسپۆڕێکی ئۆپەراسیۆنی نهێنی بە ناوی زۆرا بێنێت دەگێڕێت. 

چیرۆکی فیلمەکە چەند ساڵێک دوای رووداوەکانی فیلمی “Dominion” دەستپێدەکات و جیهانێک نیشان دەدات کە مرۆڤەکان لە دایناسۆرەکان بێزار بوون و ژمارەیان بەرەو لەناوچوون دەچێت.

فیلمەکە بە شێوەیەکی گشتی فیلمێکی سەربەخۆیە و پەیوەندییەکی کەمی بە فیلمەکانی پێشووی “Jurassic World”ـەوە هەیە. هەروەها رێخۆشکەر نییە بۆ بەشەکانی داهاتوو، بۆیە هیچ دیمەنێکی دوای کۆتایی فیلمەکەی تێدا بەدی ناکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

عومرو دیاب ئاهەنگێک لە جونە سازدەکات

ART

خوانێكی شاهانە بۆ پاڵێوراوانی ئۆسکاری 2026 سازکرا

ART

ئەنجلینا جولی کاری بەرهەمهێنانی بۆ شانۆگەرییەک دەکات

ART