zagros news agency

ئەنجلینا جولی کاری بەرهەمهێنانی بۆ شانۆگەرییەک دەکات

ئەنجلینا جولی، لە دوای ئەوەی لە جیهانی ئەکتەرییەوە رووی لە دەرهێنانی سینەمایی کرد، ئەمجارە رووی لە بەرهەمهێنانی شانۆیی کردووە.

ئەو ئەکتەرە لە نمایشی تایبەتی شانۆگەری “The Outsiders” ئامادەبوو کە لە بەرهەمهێنانی خۆیەتی و لە برۆدوەی لە نیویۆرک نمایشکرا.

لە نمایشەکەدا جولی لەگەڵ هەردوو منداڵەکەی باکس و ڤیڤیان ئامادەبوو و سەرنجی میدیاکانی بەلای خۆیدا راکێشابوو.

ئەم لە کاتێکدایە و کە راکبەری ئەنجلینا جولی و هاوژینی پێشووی براد پێت لە دادگە قوڵبووەتەوە و تاوانی نوێ دەدەنە پاڵ یەکدی.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر رێوڕەسی ساڵیادی کۆچی دوایی سەعید گاباری بەڕێوەچوو

ART

دیۆدرامایەکی کوردی چوار خەڵاتی لە عومان بەدەستهێنا

ART

نووسەری “Basic Instinct” بڕی 1.5 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو وەرگرتووە

ART