zagros news agency

د. سالار عوسمان پێشوازی لە ناوەندی رۆشنبیریی و هزریی داستانی خواکوڕک دەکات

رۆژی دووشەممە، ٢١ـی ٧ـی ٢٠٢٥ – د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی رۆشنبیریی و راگەیاندنی پ.د.ک، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامان و هەڤاڵانی بەش، پێشوازیی کرد لە بەرپرس و دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی رۆشنبیریی و هزریی داستانی خواکوڕک کە ناوەندی سەرەکیی کارکردنیان قەزای سیدەکانە.

لە دیدارەکەدا، د.سالار عوسمان، باسی لە گرنگیی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کرد، کە دەتوانن رۆڵی زۆر باش لە خزمەتکردنی بواری رۆشنبیریی و کولتوور و پاراستنی مێژووی پڕ سەروەری گەلی کوردستاندا ببینن. هەروەها، هەوڵ و کارەکانی ناوەندی رۆشنبیریی و هزریی داستانی خواکوڕکی بەرز نرخاند و پشتیوانیی بەشی رۆشنبیریی و راگەیاندنی پ.د.ک ـی بۆ بەرنامە و کارەکانی داهاتووی ناوەندەکە دووپاتکردەوە.

ناوەندی رۆشنبیریی و هزریی داستانی خواکوڕک، لە ساڵی (٢٠٢٣)، دامەزراوە، ژمارەیەک لە کەسایەتیی رۆشنبیری سنوورەکە سەرپەرشتی دەکەن، پڕۆژە و بەرنامەی کاریان، گرنگیدانە بە مێژووی پڕ شانازیی گەلی کوردستان لەنێویاندا (داستانی خواکوڕک).

قەزای سیدەکان سەربە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە، لە باکووری پارێزگای هەولێر، یەکێکە لە سنورە ستراتیژییەکانی کوردستان و رێڕەوێکی گرنگی بارزگانییە، لە شۆڕش و خەبات و قوربانیدا هەردەم ئەم ناوچەیە پشکی شێری بەرکەوتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێوڕەسمی ناساندنی ڕۆمانی “کردستان ومن منا لا یعشقها” بەڕێوەچوو

ART

كتێبخانه‌ی تایبه‌تی بارزان مه‌لا خالید پێشكه‌ش به‌ كتێبخانه‌ی گشتیی هه‌ولێر كرا

ART

داهاتی  “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART