zagros news agency

هۆکاری ژیانی نا سەقامگیری پرێسلی گێربەر ئاشکرا دەکرێت

سەرچاوەی نزیک لە خێزانی نمایشکاری جلوبەرگ سندی کرۆفۆرد و بازرگان ڕاندی گێربەر، وردەکاریی ژیانی سەختی کوڕەکەیان پرێسلی گێربەر ئاشکرا دەکەن.

پرێسلی لە تەمەنی 27 ساڵیدا لە ناوەندێکی چاکبوونەوە لە لۆس ئانجلەس کۆچی دوایی کرد، بەهۆی گومانی بەکارهێنانی ژەمە دەرمانی هۆشبەر.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاوی کردەوە، دەوروبەری پرێسلی لەو بڕوایەدا بوون، ئەو کۆتاییە ناخۆشە چاوەڕوانکراو بووە بەهۆی ململانێی بەردەوامی لەگەڵ ئاڵوودەبوون و کێشەی دەروونی.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، پەستانی کارکردن لەژێر ناوی خێزانێکی دیار و دەوڵەمەند قورساییەکی زۆری لەسەر دروست کردبوو.

پرێسلی بەردەوام هەستی بە کەمترینی دەکرد و لەو بڕوایەدا بوو، سەرکەوتنەکانی لە بواری فاشندا تەنیا بەهۆی ناوبانگی دایکی بووە، نەبوونەتە بەڵگە بۆ تواناکانی خۆی.

هەروەها بەراوردکردنی کارەکانی لەگەڵ کایا کە خوشکە بچووکی بوو، ئالنگاری و پەستانی دەروونیی سەر شانی زیاتر کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاکیرا بۆ ئاهەنگی کردنەوەی مۆندیالی 2026 دەگەڕێتەوە

ART

وەزیری رۆشنبیری و لاوان سەردانی ئەكادیمیای كوردی دەكات

ART

جۆرج کڵوونی و خێزانەکەی رەگەزنامەی فەرەنسییان وەرگرت

ART