فیلمی نوێی کۆمپانیای مارڤڵ و دیزنی، “The Fantastic Four: First Steps”، کە لە ژانری خەیاڵی و فانتازیایە، سەرکەوتنێکی گەورەی لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا بەدەستهێنا و پێشبینی دەکرێت داهاتەکەی لە یەکەم هەفتەی نمایشیدا لەنێوان 220 بۆ 230 ملیۆن دۆلار بێت.
فیلمەکە تاوەکو رۆژی هەینی 106.2 ملیۆن دۆلاری لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێناوە. داهاتی فیلمەکە لەنێوخۆی ئەمریکادا گەیشتووەتە 57 ملیۆن دۆلار و چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی هەفتەدا بگاتە 120 بۆ 125 ملیۆن دۆلار.
فیلمی “The Fantastic Four: First Steps” لە دەرهێنانی مات شاکمانە و بە یەکەم فیلمی قۆناخی شەشەمی جیهانی سینەمایی مارڤڵ دادەنرێت، کە بۆ یەکەمجار ئەم کارەکتەرە ناسراوانە دەخاتە نێو زنجیرەکەوە.
پێشتر چەندین هەوڵی دیکە بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی “Fantastic Four” دراوە، لەوانە دوو فیلم لە ساڵانی 2005 و 2007 و فیلمێکی دیکە لە ساڵی 2015، بەڵام هیچ کامیان پێشوازییەکی باشی رەخنەگرانیان لێنەکرا.

