داهاتی فیلمی نوێی ئەستێرەی جیهانی، براد پیت، بەناوی “F1: The Movie” لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا نزیک دەبێتەوە لە نیو ملیار دۆلار، کە تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە 492 ملیۆن و 161 هەزار دۆلار.
فیلمەکە لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای “Warner Bros”ـە، لە 27ـی حوزەیرانی 2025ـەوە نمایش دەکرێت. داهاتی دابەشبووە بەسەر 161 ملیۆن و 161 هەزار دۆلار لەنێوخۆی ئەمریکا و 331 ملیۆن دۆلاریش لە بازاڕەکانی دیکەی جیهاندا.
فیلمەکە باس لە شۆفێرێکی بەتەمەنی فۆڕمۆڵە وەن بەناوی سۆنی هایز دەکات کە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دەگەڕێتەوە بۆ پێشبڕکێکان.
لویس هامیلتۆن، پاڵەوانی حەوت جاری جیهان، راوێژی پێشکەشی ئەکتەرانی فیلمەکە کردووە بۆ ئەوەی رۆڵەکان بە لێهاتووی بگێڕن.

