جەیمس کامیرۆن، ئاشکرای کرد کە نیازی هەیە جیهانی زنجیرە فیلمی “ئاڤاتار” لە رێگەی پڕۆژەیەکی نوێی ئەنیمەیشنەوە فراوانتر بکات.
کامیرۆن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری (Empire) گوتی: “دەمەوێت زنجیرەیەکی ئەنیمەیشنی ئەنتۆلۆجی (چیرۆکی سەربەخۆ) پێشکەش بکەم کە چیرۆکی چاوەڕواننەکراو لە جیهانی ئاڤاتارەوە بگێڕێتەوە.”
گوتشی، ئەمەش رەنگە فیلمێکی درێژی ئەنیمەیشنیش بگرێتەوە. روونیشیکردەوە. ئیلهامی لە زنجیرەی “The Animatrix” وەرگرتووە و دەیەوێت لایەنە نەبینراوەکانی فیلمەکە بخاتەڕوو، وەک یەکەم دابەزینی مرۆڤ لەسەر هەسارەی پاندۆرا یان چیرۆکی پشت کارەکتەرەکان.

