جەیمس کامیرۆن، دەرهێنەری زنجیرە فیلمی ئاڤاتار، بینەرانی ئاگادار دەکاتەوە کە بەشی سێیەمی فیلمەکە بە ناوی “Avatar: Fire And Ash” رەنگە ئەوە نەبێت کە چاوەڕێی دەکەن.
کامیرۆن، رایگەیاند، ئامانجی دووبارەکردنەوەی ئەزموونی دوو فیلمی پێشوو نییە، بەڵکو دەیەوێت “هەڵبژاردەی بوێرانە” بکات کە رەنگە چاوەڕواننەکراو بن.
گوتیشی: “پێویستە هەموو جارێک چوارچیوەکە بشکێنیت، ئەگەرنا کات و پارەی هەمووان بەفیڕۆ دەدەیت”.
هەروەها ئاشکرای کرد، بینەران دەتوانن چاوەڕوانی شوێن و بارودۆخی نوێ و ورووژێنەر بن کە “شایستە”ـی بینین دەبن.
بڕیارە بەشی سێیەمی فیلمەکە لە 19ـی کانوونی یەکەمی ساڵی داهاتوودا نمایش بکرێت.

