فیلمی “Jurassic World: Rebirth” لە کاتی نمایشکردنییەوە لە 2ـی تەممووزی ئەمساڵ، توانیویەتی داهاتێکی گەورە لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا بەدەستبهێنێت کە گەیشتووەتە 719 ملیۆن و 877 هەزار دۆلار.
داهاتەکە دابەش بووە بەسەر 301 ملیۆن و 718 هەزار دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی ئەمریکادا، و 418 ملیۆن و 159 هەزار دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا.
ماوەیت فیلمەکە دوو کاتژمێر و 14 خولەکە و لەلایەن کۆمپانیای “Universal Pictures”ـەوە بەرهەمهێنراوە.
رووداوەکانی فیلمەکە چەند ساڵێک دوای کۆتایی فیلمی “Dominion” دەستپێدەکەن و جیهانێک نیشان دەدات کە لە بوونی دایناسۆرەکان بێزار بووە.
بەهۆی ئەمەوە، ئەو ژمارە کەمەی دایناسۆر کە لەنێو مرۆڤەکاندا ماونەتەوە، خەریکە بەرەو لەناوچوون دەچن. تاکە شوێنێک لەسەر زەوی کە تێیدا گەشە دەکەن، ناوچەیەکی قەدەغەکراوە لە دەوری هێڵی کەمەرەیی زەوی کە گەشتی مرۆڤ بۆی رێگەپێنەدراوە.
چیرۆکەکە باس لە کۆمپانیایەکی دەرمانسازی دەکات کە شارەزایەکی ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکان بە ناوی “زۆرا بێنێت” بەکرێ دەگرێت، بۆ ئەوەی سەرکردایەتی گەشتێکی لێکۆڵینەوە بکات بۆ دوورگەیەکی دابڕاو کە پێشتر تاقیکردنەوەکانی “جوراسیک پارک”ـێ لێ ئەنجام دراوە.

