zagros news agency

نێتفلێکس “Fubar”ـی دوای دوو وەرز راگرت

تۆڕی نێتفلێکس بە فەرمی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی زنجیرەی ئەکشن و سیخوڕیی “Fubar”ـی دا کە ئەستێرەی جیهانی، ئارنۆڵد شوارزنێگەر، رۆڵی سەرەکیی تێدا دەگێڕا. 

بڕیارەکە دوای دوو وەرزی زنجیرەکە دێت و هۆکارەکەشی بۆ دابەزینی بەرچاوی رێژەی بینەرەکانی دەگەڕێتەوە.

وەرزی یەکەمی زنجیرەکە لە 2023 سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و لە یەکەم هەفتەیدا نزیکەی 11 ملیۆن بینەری هەبوو، بەڵام وەرزی دووەم لە هەفتەی یەکەمی نمایشکردنیدا تەنیا توانی 2.2 ملیۆن بینەر تۆمار بکات و بە سەختی گەیشتە پلەی دەیەمی لیستی پڕبینەرترینەکان. 

ئەمە وەک شکستێک بۆ یەکەم ئەزموونی تەلەفزیۆنیی شوارزنێگەر دادەنرێت و کۆتایی بە پڕۆژەکە هێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

دانیال ڕادکلیف ١٣٧ ملیۆن دۆلاری هەیە

ART

فیلمی “Oppenheimer” لە ژاپۆن نمایشکرا

ART

لەکەلار یەکەمین دیداری گەرمیان بۆ شیعر، چیرۆک و رەخنە سازكرا

ART