zagros news agency

ستالۆن بە وەرزی سێیەمی “Tulsa Kidng” دەگەڕێتەوە

ئەستێرەی ئەکشن و پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار، سێلڤستەر ستالۆن، بە وەرزی سێیەمی زنجیرەی تاوانکاریی “Tulsa King” دەگەڕێتەوە. تۆڕی پاراماونت پڵەس رایگەیاندووە کە وەرزی نوێی زنجیرەکە لە 21ـی ئەیلوولی داهاتوو نمایش دەکرێت.

زنجیرەکە باس لە “دوایت مانفرێدی” ناسراو بە “جەنەڕاڵ” (ستالۆن) دەکات، کە سەرۆکێکی مافیای نیویۆرکە و دوای 25 ساڵ لە زیندان ئازاد دەکرێت. بەڵام لەبری گەڕانەوە بۆ نیویۆرک، لەلایەن سەرۆکەکەیەوە بۆ شاری تەلسا لە ئۆکلاهۆما دووردەخرێتەوە. لەوێ، دواتر دەست دەکات بە دروستکردنی ئیمپراتۆریەتێکی تاوانکاریی نوێ لەگەڵ کۆمەڵێک کارەکتەری نامۆ. 

زنجیرەکە لەگەڵ نمایشکردنیدا بووە یەکێک لە پڕبینەرترین بەرهەمەکانی پاراماونت و ستایشی ڕەخنەگرانی بەدەستهێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

شاژنی کیتامین بەهۆی تێوەگلانی لە مردنی ماتیۆ پێری زیندانی دەکرێت

ART

یادەوەرییەکی تیمۆسی شالامێ و کریستۆفەر نۆلان

ART