zagros news agency

مارتن سکۆرسێزی وەک ئەکتەر لەبەردەم کامێرای کچەکەیدا دەردەکەوێت

دەرهێنەری جیهانی مارتن سکۆرسێزی، بۆ یەکەمجار وەک ئەکتەر لە ئۆتۆمبێل و شوێنەکانی وێنەگرتندا دەستبەرداری کورسی دەرهێنەرایەتی دەبێت و لەبەردەم کامێرادا دەبێتە پاڵەوانی کارێک کە لەلایەن کچەکەیەوە، فرانشیسکا سکۆرسێزی، دەرهێنانی بۆ دەکرێت.

ئەم باوک و کچە هونەرمەندە لە زنجیرەیەکی کورتی پێنج ئەڵقەییدا بە ناونیشانی «Family Blend» کۆدەبنەوە، کە بەرهەمی ڕیکلامییە بۆ براندێکی دیاری قاوە.

زنجیرەکە بە وردی تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی خێزانیی نێوانیان، یادەوەرییە هاوبەشەکانیان و ئەو ئەرشیڤ و ئەرکە هونەرییە دەوڵەمەندەی باوکی لە دوای خۆی جێی دەهێڵێت.

ئەم پڕۆژەیە تەنیا لە باوک و کچەکەدا کورتبووەتەوە؛ بەڵکو بە بەشداریی تایبەتی هەردوو ئەکتەری ناسراوی هۆڵیوود ئەدریان برۆدی و جەیسن بیگز دەوڵەمەند کراوە.

وێنەگرتنی ئەڵقەکان لە چەندین شوێنی سیمبولی و دیار بەڕێوەچووە کە وەک وێستگەی زۆر گرنگ لە ژیانی هونەریی سکۆرسێزیدا ئەژمار دەکرێن، لەوانە: گەڕەکی “Little Italy” لە نیویۆرک: ئەو شوێنەی بڕبڕەی پشتی زۆربەی شاكارە سینەماییەکانی بووە، هەروەها لە سەنتەری بەرهەمهێنانی گریمانەیی (Virtual Production Center) لە بڕۆکلین.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌تۆمه‌تی‌ ته‌قه‌كردن سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

سەڵاح

ئێران… سزای زیندانییه‌ك له‌ سزای مه‌رگ بۆ 20 ساڵ به‌ندكردن گۆڕا

سەڵاح

عێراق لە داڕمانی دارایی نزیك دەكەوێتەوە

سەڵاح