zagros news agency

“The East Palace” ململانێ لەسەر دەسەڵات دەخاتەڕوو

زنجیرەی تەلەفزیۆنی “The East Palace” ئەزموونێکی درامی جیاواز پێشکەش بە بینەرانی دەکات، تێیدا ژانری ترس، خەیاڵ، و ململانێی سیاسی لە چوارچێوەیەکی مێژووییدا کۆدەبنەوە، ئەمەش وای کردووە بە خێرایی سەرنجی هۆگرانی کارە کورییەکان و بابەتە خەیاڵییەکان رابکێشێت.

رووداوەکانی ئەم بەرهەمە لە سەردەمی جۆسۆندا روودەدەن، کاتێک شێوەیەک لە جادووگەری پێگەیەکی گرنگی لە نێو بنەماڵەی پاشایەتیدا هەبوو.

چیرۆکەکە لە دەوری پاشایەک دەسووڕێتەوە کە لە لایەن ئەکتەر چۆ سیۆنگ وو بەرجەستە دەکرێت، دوای ئەوەی رووحی پیرۆز هۆشداری پێدەدات لە لەناوچوونی نەوەکانی، ناچار دەبێت پەنا بۆ راوچییەکی تەمبەڵ بە ناوی گۆ چون ببات کە نام جو هیوک رۆڵەکەی دەگێڕێت و توانای هەیە لە نێوان جیهانی مرۆڤەکان و جیهانی رووحەکاندا هاتوچۆ بکات.

پاشای وڵاتەکە فەرمان بەم راوچییە دەکات لەگەڵ کچێکی خزمەتکار بە ناوی سانگ گانگ، کە رۆ یوون سیۆ رۆڵەکەی دەگێڕێت و توانای بیستنی دەنگی رووحەکانی هەیە، کار بکات بۆ رزگارکردنی میراتگری پاشایەتی.

گەورەترین ئالنگاری بەردەم ئەم گروپە تەنیا بوونی بوونەوەرە خەیاڵییەکان نییە، بەڵکو ئاشکرابوونی ئەو نهێنییە مەترسیدارانەیە کە نەوە لە دوای نەوە لە نێو کۆشکدا شاردراونەتەوە.

زنجیرەکە تەنیا دوای 2 رۆژ لە نمایشکردنی لەسەر شاشەکان، پێداچوونەوەی ئەرێنی زۆری بەدەستهێنا، بە شێوەیەک لەسەر ماڵپەڕی رۆتن تەمەیتۆز رێژەی 100%ی پێدرا، لەسەر ماڵپەڕی ئای ئێم دی بی نمرەی 7.7ی وەرگرت، هەروەها لەسەر سەکۆی مای دراما لیست نمرەی 8 لە کۆی 10ی تۆمار کرد، لەگەڵ ستایشی زۆری رەخنەگران بۆ کوالێتی بەرهەمهێنانەکەی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆبێرت کارادین لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ART

وەرزی دووەمی “The Last of Us” بڵاودەکرێتەوە

ART

شیرین عەبدولوەهاب بە بەرهەمی نوێ لە هاوینی ئەمساڵ دەردکەوێتەوە

ART