لە هۆڵی تەوار لە سلێمانی رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی نووسەر و رووناکبیر و مێژوونووس كۆچەر میرزا بەڕێوەچوو کە لەلایەن رێکخراوی دۆستانی هەڵەبجە و بۆردی دیکیۆمێنتەری مێژووی هەڵەبجە رێکخرابوو.
رێوڕەسمەکە بەئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە و د. موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و کەسوکارو هاوڕێیانی کۆچکردوو بە دروشمی “لە چیرۆكەكانی شارەوە پیاوێك لە مێژوویی دەڕوانی” رێوڕەسمی یاد و یادگاری كۆچەر میرزا، مامۆستا و مێژوونوسی كورد و سەرۆكی رێكخراوی دۆستانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
لە بۆنەکەدا، وێڕای داگیرساندنی 40 مۆم بۆ ئەو کەسایەتییە، چەندین وتار لەلایەن بەرپرسان و هاوڕێیان و کەسوکاری کۆچکردوەوە پێشکەشکران.

