zagros news agency

یەكەم دیداری خانمانی گەرمیان بەڕێوەچوو

بە چاودێری حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە سەرپەرشتیی جەلال شێخ نووری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان بە درووشمی “خانمانی گەرمیان پێشەنگن” یەكەمین دیداری خانمانی گەرمیانی ڕێكخست.

دیدارەكە رۆژی سێشەممە، لە هۆڵی رۆشنبیری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە خانمان و رۆشنبیر و هونەرمەندان و بەرپرسانی یەكە كارگێڕییەكانی سنوورەكە بە كردنەوەی پێشانگەیەكی شێوەكاری هاوبەشی (31) خانمی شێوەكار دەستیپێكرد.

لە وتاری كردنەوەی دیدارەكەدا، عادل حسێن قادر، بەڕێوبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری وهونەری گەرمیان پشتیوانی وەزارەتی بۆ چالاكییە رۆشنبیری و هونەرییەكانی سنوورەكە دووپاتكردەوە.

جگە لە كردنەوەی پێشانگەكە، كۆڕێكی شیعری بۆ هەر دوو خانمە شاعیر هەنار موفتی و رێزان قەساب سازكرا، هەروەها پانێڵێکیش لەبارە رۆڵی ژنان لە هونەردا و گرنگی سەربەخۆیی دارایی خانمان بۆ هەریەك لە گوڵاڵە حەمید و هەیفا مەجید رێكخرا، پاشان گرووپی میوزیکی (ئاهورا) چەند بەرهەمێكی هونەری پێشكەشكرد. 

لە كۆتایی دیدارەكەدا خەڵاتی رێزلێنان بە بەشدارانی دیدارەکە و پێنج رێکخراوی تایبەت خانمان بەخشرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیام عەزیزی لەگەڵ گرووپی هەزار دەف کۆنسێرتێک پێشکەش دەکات

ART

سەنا بەرزنجە “سەراب”ـی بڵاوکردەوە؛ دەپرسێت: کێ سەرابی تۆیە؟

ART

راغب عەلامە گەشتێکی هونەری لە ئەمریکا دەستپێدەکات

ART