zagros news agency

جەیمس کامیرۆن: ژیریی دەستکرد گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سینەما

دەرهێنەری بەناوبانگی کەنەدی، جەیمس کامیرۆن، هۆشداریی توندی دا لەبارەی مەترسییەکانی تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکردی بەرهەمهێنەر لەسەر پیشەسازیی فیلم و بە “گەورەترین ئاڵنگاریی” هۆلیوود ناوی برد. 

کامیرۆن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی “Screendaily” گوتی: “بارودۆخی ئێستای هۆلیوود لەگەڵ ژیریی دەستکرددا لە ‘رۆژئاوای کێوی’ دەچێت و هێشتا فێرنەبووین چۆن کۆنترۆڵی بکەین”.

دەرهێنەری فیلمەکانی “تایتانیک” و “ئاڤاتار” ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم تەکنەلۆژیایە پتانسییەلی گەورەی هەیە، بەڵام مەترسیی ئەوەی لێدەکرێت جێگەی هونەرمەندە مرۆڤەکان بگرێتەوە. ئەو بەتایبەتی نیگەرانیی خۆی لە بیرۆکەی “دروستکردنی وەشانی دیجیتاڵیی ئەکتەرە کۆچکردووەکان” دەربڕی و بە “بیرۆکەیەکی ترسناک” وەسفی کرد. 

کامیرۆن جەختی کردەوە کە پێویستە ژیریی دەستکرد وەک “ئامرازێکی هونەری” بەکاربهێنرێت، نەک جێگرەوەی مرۆڤ.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Pope’s Exorcist” لە سینەماکاندا

ART

فیلمی “Barbie” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART

حەوتەمین پێشانگەی نەژاد عەزیز سورمێ کرایەوە

ART