zagros news agency

ئێما تۆمپسۆن: دۆناڵد ترەمپ داوای ژوانێکی لێکردم

ئەکتەری بەریتانی، ئێما تۆمپسۆن، ئاشکرای کرد کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لە ساڵی ١٩٩٨ داوای ژوانێکی رۆمانسیی لێکردووە، ئەمەش تەنها چەند کاتژمێرێک دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی، کینێس برانا.

تۆمپسۆن لە میانی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی فیلمی لۆکارنۆ لە سویسرا رایگەیاند، لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی “Primary Colors”دا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن ترەمپەوە پێگەیشتووە، ئەو گوتی: “ترەمپ پێی وتم، ‘حەز دەکەم سەردانی یەکێک لە تاوەرەکانم بکەیت و پێکەوە نانی ئێوارە بخۆین’.” تۆمپسۆن، کە لە سەرەتادا وایزانیوە گاڵتەیە، بە شێوەیەکی دیپلۆماسی وەڵامی داوەتەوە و پەیوەندییەکەی کۆتایی پێهێناوە. 

ئێما تۆمپسۆن، بە پێکەنینەوە گوتی: “پێموایە تیمێکی هەبووە بۆ دۆزینەوەی ژنانی بەناوبانگی تازە جیابووەوە. ئەگەر قبووڵم بکردایە، رەنگە مێژووی ئەمریکام بگۆڕیایە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم وێنەی رۆبەرت پاتینسۆن لە فیلمە نوێیەکەی کریستۆفەر نۆلان بڵاوکرایەوە

ART

بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان پێشوازی له‌ هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر كرد

ART

“Zootopia 2” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART