حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی یەکشەممە لە دوو سەردانی جیادا، هەریەک لە پ. د. شوکریە رەسوڵ و پ.ی. د. نەجم ئەڵوەنی بەسەرکردەوە.
وەزیری رۆشنبیری و لاوان، سەردانی پ. د. شوکریە رەسوڵ، کەسایەتی ئەکادیمی و لێکۆڵەری بواری ئەدەبیاتی کوردی کرد و وێڕای هەواڵپرسین، ستایشی هەوڵ و کۆشش و خزمەتەکانی د. شوکریەی کرد، بۆ خزمەتکردنی بوارەکانی رۆشنبیری کوردی بە گشتیی و ئەدەبی کوردی بە تایبەتی و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست.
لەو میانەیەدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان، سوپاسنامەی تایبەتی وەزارەتی پێشکەش بە د. شوکریە رەسوڵ کرد.
دواتر وەزیری رۆشنبیری و لاوان سەردانی پ. ی. د. نەجم ئەڵوەنی، نووسەر و شارەزا و رەخنەگری ئەدەبیی کرد و سوپاسنامەی وەزارەتی پێشکەشکرد، لە پای هەوڵەکانی نووسەر لە خزمەتکردنی بوارەکانی ئەدەبی کوردی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

