zagros news agency

وەزیری رۆشنبیری و لاوان د. شوکریە ڕەسوڵ و د. نەجم ئەڵوەنی بەسەرکردەوە

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی یەکشەممە لە دوو سەردانی جیادا، هەریەک لە پ. د. شوکریە رەسوڵ و پ.ی. د. نەجم ئەڵوەنی بەسەرکردەوە.

وەزیری رۆشنبیری و لاوان، سەردانی پ. د. شوکریە رەسوڵ، کەسایەتی ئەکادیمی و لێکۆڵەری بواری ئەدەبیاتی کوردی کرد و  وێڕای هەواڵپرسین، ستایشی هەوڵ و کۆشش و خزمەتەکانی د. شوکریەی کرد، بۆ خزمەتکردنی بوارەکانی رۆشنبیری کوردی بە گشتیی و ئەدەبی کوردی بە تایبەتی و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست.

لەو میانەیەدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان، سوپاسنامەی تایبەتی وەزارەتی پێشکەش بە د. شوکریە رەسوڵ کرد. 

دواتر وەزیری رۆشنبیری و لاوان سەردانی پ. ی. د. نەجم ئەڵوەنی، نووسەر و شارەزا و رەخنەگری ئەدەبیی کرد و سوپاسنامەی وەزارەتی پێشکەشکرد، لە پای هەوڵەکانی نووسەر لە خزمەتکردنی بوارەکانی ئەدەبی کوردی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

غادە عەبدولڕەزاق زانیاری نوێ لەبارەی ژیانی تایبەتیی ئاشکرا دەکات

ART

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

دەرهێنەری فیلمی بەناوبانگی “The Mask” کۆچی دوایی کرد

ART