zagros news agency

رێوڕەسمی کۆتایهاتنی خولەکانی خانەی رۆشنبیری منداڵانی رانیە بەڕێوەچوو

بەڕێوبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری راپەڕین، خانەی رۆشنبیری منداڵانی رانیە لە هاوینی ئەمساڵدا بە بەشداری 280 فێرخواز لە خولە جیاوازەكانی (شێوەكاری، شانۆ، موزیك، كاری دەستی، پەروەردە، هەڵپەڕكێ ، زمان و وەرزش) بە سەرکەوتوویی بەڕێوە برد. لە کۆتایی خولەکاندا فێرخوازان بەرهەمەکان و لێهاتووییەکانیان نمایشکرد.

رابەر عومەر، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری راپەڕین لە وتەیەكدا رایگەیاند، رێژەی زۆری بەشداری فێرخوازان دەرخەری ئەوەیە، لە سنووری ئێمه‌ توانایەکی باشی هونەری هەیە، بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری راپەڕین بە خۆشحاڵیەوە باوەشی بۆ ئەو توانایە كردووەتەوە.

ئامانجی سەرەکی ئەم خولانە جگە لە دۆزینەوەی بەهرە و خولیای منداڵان، بەرەوپێشبردنی توانای هونەری و پەروەردەییانەی منداڵان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

کیلەر سکۆت فۆرنیس کۆچی دواییکرد

ART

خۆشەویستی پێشووی تۆم کروز شانازیی پێوە دەکات

ART

فیلمی “Barbie” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART