zagros news agency

دوای نەشتەرگەرییەکی قورس ئەنغام ئامادەکاری بۆ کۆنسێرتەکەی دوبەی دەکات

هونەرمەندی ناسراوی میسری، ئەنغام، خۆی بۆ سازکردنی ئاهەنگێکی گەورە لە دوبەی ئامادە دەکات، ئەمەش دوای تێپەڕاندنی قەیرانێکی تەندروستیی سەخت و گەشتێکی چارەسەری بۆ ئەڵمانیا.

چیرۆکەکە کاتێک دەستیپێکرد کە دەنگۆی تووشبوونی ئەنغام بە نەخۆشییەکی کوشندە بڵاوبووەوە و هەواڵی تووشبوونی بە شێرپەنجە بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا تەشەنەی سەند. دوای زیادبوونی نیگەرانییەکان، ئەنغام گەشتێکی بۆ ئەڵمانیا کرد و لەوێ زنجیرەیەک پشکنینی وردی ئەنجامدا. دەرکەوت کە پێویستی بە نەشتەرگەرییەکی بەپەلە هەیە بۆ لابردنی گرێیەکی “ناشێرپەنجەیی” لەسەر پەنکریاسی.

نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بوو، بەڵام بەهۆی هەندێک ئاڵۆزییەوە، بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لەژێر چاودێری پزیشکیدا مایەوە. لەو ماوەیەدا، راگەیاندنکار مەحموود سەعد بەردەوام هەواڵی نوێی لەبارەی دۆخی تەندروستییەوە بە هەوادارانی دەگەیاند.

ئەنغام لە رۆژی 25ی ئاب گەڕایەوە قاهیرە و لەلایەن هەوادارانییەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا. بڕیارە دوای ماوەیەکی کورت لە پشوو، دەست بە چالاکییە هونەرییەکانی بکاتەوە و یەکەم دەرکەوتنیشی لە کۆنسێرتەکەی دوبەی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نمایشکردنی فیلمی “Jean Moulin” لە فێستیڤاڵی کان و ڕکابەریکردنی بۆ بەدەستهێنانی چڵە خورمای زێڕین

ART

کۆڕێک بۆ ڕێزلێنان و تاوتێکردنی بەرهەمەکانی هونەرمەند دیاری قەرەداغی ڕێکدەخات

ART

هونەرمەند ئیسماعیل بەرزنجی کۆچی دوایی کرد

ART