zagros news agency

کتێبی “وەرزەکانی بەرەنگاری” لە سلێمانی ناسێنرا

رۆژی شەممە، ٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی “وەرزەکانی بەرەنگاری” بەڕێوەچوو، کە بیرەوەرییەکانی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەخۆدەگرێت.

لە وتارێکدا، وەزیری ڕۆشنبیری جەختی لە گرنگیی نووسینەوەی یادەوەرییەکانی پێشمەرگە دێرینەکان کردەوە و ڕایگەیاند: “گێڕانەوە و نووسینەوەی چیرۆکەکانی تێکۆشەران، بە لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانیانەوە، دەبنە سەرچاوەیەکی گرنگی مێژوویی بۆ کورد و کوردستان و لە فەوتان ڕزگاریان دەبێت.” 

ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆشنبیران و کەسایەتییەکان بەڕێوەچوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “Nosferatu” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

ART

بڕیارە ستراتیژییەکەی تیۆدۆرا لەبارەی خەڵاتەکانی میوزیک

ART

“Zootopia 2” داهاتی ملیارێک و 400 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند

ART