zagros news agency

عەمر دیاب بۆ چوار خەڵاتی گەورەی میوزیکی ئەفریقی پاڵێورا

ئەستێرەی بەناوبانگی میسری، عەمر دیاب، لەلایەن بەڕێوەبەرانی خەڵاتەکانی میوزیکی ئەفریقی (AFRIMA) بۆ ساڵی 2025، بۆ بردنەوەی چوار خەڵاتی گەورە پاڵێورا.

عەمر دیاب لە لیستی پاڵێوراوەکاندایە بۆ خەڵاتەکانی “گۆرانیبێژی ساڵی ئەفریقا”، “باشترین گۆرانیبێژی پۆپی ئەفریقی”، “باشترین گۆرانیبێژی باکووری ئەفریقا” و “ئەلبوومی ساڵ”.

خەڵاتەکانی (AFRIMA) بە گەورەترین بۆنەی میوزیکیی ساڵانە لە کیشوەری ئەفریقا دادەنرێت و 36 بەشی جیاواز لەخۆدەگرێت. عەمر دیاب زۆرترین پاڵاوتنی لەنێو هونەرمەندانی دیکەدا هەیە، ئەمەش دوای سەرکەوتنی گەورەی ئەلبوومە نوێیەکەی “ابتدينا” کە لە لیستی پڕفرۆشترینەکاندا بووە.

دیاب یەکەم هونەرمەندی عەرەبە کە ناوی چووەتە ئینسایکلۆپیدیای گینسەوە وەک پڕفرۆشترین هونەرمەندی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە 2016، هەروەها حەوت جار خەڵاتی میوزیکیی جیهانی (World Music Awards)ـی بەدەستهێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆسکاری ٢٠٢٦؛ ڕکابەرییەکی توند لە نێوان ستۆدیۆکان و پلاتفۆرمەکاندا

ART

لە هەولێر شەش کورتە فیلم نمایشکران

ART

داهاتی بەشی نوێی “Mission: Impossible” لە سینەماکانی جیهاندا

ART